گوڵێك له تۆ و دڵێك له من
ژوانیان دروست كرد،
ژوانێك له ژێر چه‌تری مانگ دا
به شاهیدی ئه‌ستێره‌كان په‌یمانمان دا
گوڵێك له من و دڵێك له تۆ...
ژوانی داهاتوومان له ژێر سێبه‌ری خۆردا ببه‌ستین
گوڵم هێنا، دڵت نه‌دا
گوتت:( به شاهیدی مانگ دڵم ئه‌ده‌م .)
روحێك له من، هه‌ستێك له تۆ
ژوانی ژێر بارانیان دروست كرد
پڕ بوو له وشه....
له ره‌سته‌ی نه‌وتراو...
ئه‌م ژوانه، به ژوانی راز نوسرایه‌وه
ژوان هاتن و بیره‌وه‌ریان پێك هێنا
ژوان رۆیشتن و نووسرانه‌وه
مانگ هه‌زار جار بوو به چه‌تر و دڵت نه‌دا
سوور بوو به زه‌رد، زه‌رد بوو به مۆر...
مۆر به ره‌ش و ره‌ش بوو به ته‌نیایی
دڵ به شكاوی گه‌ڕایه‌وه.
حه‌قیقه‌تی ئه‌م خه‌یاڵه
له ژوانێكی ئێواره‌دا كۆتایی هات.
صدایم را دریاب زمین
لحظه‌ای من را رها كن
در ان سوی غربت، باد اغوشش را بازكرده است
فریادش را نمی شنوی؟...
لحظه‌ای دستبند‌م را باز كن
التماست می كنم...
می‌خواهم با پای برهنه به سوی او بدوم
دستانش را بفشارم...
بوسه‌ای از لبان خاك بچینم و
اشكی برای ابرهای پراكنده بریزم
انوقت با چشمانی باز و دستانی بسته باز می گردم
من را ابد زندانی كن.
جاران خه‌مێك كه له لێواری زه‌ریای روح
له‌نگه‌ری ده‌گرت
چه‌ند دلۆپه ئه‌سرینێك
ده‌ڕژایه پیاڵه‌ی ته‌نیایه‌كانمه‌وه
تێلی چاوێك،
گه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و نیگام ده‌هات
بۆ چه‌ند ساتێك
نووقم ده‌بووم له په‌ژاره
ئێستا كاتێك یاده‌كانم هێرش دێنن
چاوه‌كانم....
له هیچ نیگایه‌ك نابانن
به‌نداوه‌كانی خۆزگه‌م
روباری فرمێسكه‌كانم وه‌خۆ ناگرن
جاران....
ئێستا....
ئێستا...
جاران...
رابردوو پڕه له وشه‌ی نه‌وتراو.
دره‌ختی روح دیسان چرۆ،
دیسان چرۆی وه‌رزێكی نوێ
په‌لكی سه‌وزتی خسته سه‌ر ئامێزی زه‌وی
دره‌ختی روح، وه‌رینی ئه‌م په‌لكه‌ت
له وه‌رینی ئه‌سرینی خانوه قوڕه‌كان ده‌چێ
ئه‌و ئه‌سرینه‌ی بالاَخانه‌كان
كردیانه كۆمێدیای خۆیان
به دوو وشه، له دوو كاتی لێك جیاوازدا
دوو په‌لكی نوێت وه‌ری
بۆ هه‌ردووكیان....
دوو دێری وه‌ك یه‌ك نووسران....
دره‌ختی روح....
زۆر به‌داخم ناچارم بڵێم
هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان
به‌سه‌ر ئه‌م دوو په‌لكه‌تا ده‌ڕۆن
به‌لاَم،خه‌فه‌ت مه‌خۆ
خاك وه‌ریان ده‌گرێ و له ئامێزیا په‌نایان ئه‌دا
پیرۆزه دره‌ختی روح
ئاڵقه‌ی چرۆی وه‌رینی نوێت
فرمێسكی بێ كۆتات
بردنه‌وه‌ی گره‌وی ته‌نیایت....
پیرۆزه... پیرۆز.
پێشكه‌شه به روحی بێگه‌ردی (ئاسیه) و (به‌ختیار)
له ناو ئاپۆڕای بارینی وشه‌دا
ده‌ست نووسه‌كانی من
شاری ره‌سته ده‌پشكنن بۆ دۆزینه‌وه‌ی پیت
ئه‌وین، عه‌شق، ماچ، لێو، گوڵ....
سامناكترین كاره‌ساته.
درامای خۆشه‌ویستی گۆڤار و مرۆڤ
درامای دابڕان بوو، دابڕان.
((كه‌س به په‌نجه‌ره‌كان رازی نییه))
له‌وێوه ئه‌م تاعوونه به‌ربوو له شۆسته‌كانی ئه‌م شاره
ئه‌و په‌ڵه له داوێنمان نابێته‌وه.
ئاواته‌كان بوون به خه‌ون
خه‌ونی شاعیرانه...
هه‌موو ئه‌و خشتانه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك رۆندراونن
ده‌ستی ئه‌جنای بیانیان له‌پشته.
دووباره بوونه‌وه‌ی وشه‌كان
ئه‌م كاره‌ساته‌یان خوڵقاند.
ئه‌و وشانه‌ی له ناخمه‌وه دێنه‌ده‌ر و
ده‌بنه جه‌وهرێكی سه‌رلێشێواوو.
ده‌رژێنه ناو لێنووسێكی
ون بوو له ته‌نیایی دا.
ئه‌مجاره‌یان...
سه‌رشێتانه‌تر له پێشوو
عاقڵتر له هه‌موو جارێ
په‌شیمانیم ده‌نووسنه‌وه.
به مه‌قه‌ستی تیژی بزه‌ی
باڵی ره‌هایه‌كانمی بڕی
له تاریكترین ژوری ده‌ستكردی دا
شانۆنامه‌ی فه‌رهادی،
دور له چاوی كامێرا‌كان
پێ‌كردم به دراما.
ئێستا ته‌نیاییه‌كانم
باوه‌شی ناپه‌رستن
نیگام...
نیگای پڕ له...سۆزی ناخوازێت
چاوه‌كانم له بینی روخسای په‌شیمانن
قه‌ڵه‌م....
بۆ رشتنی فرمێسكه‌كانی،
كه ده‌یڕژانده سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو...
په‌شیمانه.
ئه‌م ئێواره كۆڕه
بۆ دانپێدانانی تاوانی...
عه‌شقی به‌یانی خۆر به‌ستراوه.
ده‌ست خۆشانه و ماندوونه‌بوونی كامه‌حمو و سه‌ی علی له ده‌نگده‌ران.
وێنه‌كانی ئه‌و رێوره‌سمه به‌شكۆیه له درێژه‌ی بابه‌ت دا...درێژه‌ی بابه‌ت
له ته‌ك گوڵدا سه‌ما ده‌كه‌یت و
له رازی‌شه‌و نشینیش تێ‌ناگه‌ی
له ئاگری ئه‌وینداری دا
بوویته دڵۆپه ئاوێك و
له سوتانی مۆمیش ناگه‌ی
گه‌ر له ته‌نیایی دا بوویته
باڵنده‌یه‌كی بچكۆلانه
مه‌ڵێ بوچی به‌شی من هه‌ر ژانه له ژین
ئاخر تۆ.....
له ئه‌سرین رشتنی وه‌فاداری تێ‌ناگه‌ی
خه‌م ده‌خۆیت و
خه‌میش وه‌كوو دڕنده‌یه‌كی برسی قوتت ده‌دات
كه‌چی تۆ....
له خه‌م خواردنی خۆشت ناگه‌ی
وه‌ره تاوێ...
له‌سه‌ر فه‌ڕشی سێبه‌ری دارێك
له ناو باغی نێرگز دا دابنیشه با....
په‌پووله‌كان به كۆچی خۆیان
نهێنیه‌كانی سروشتت لای بدركێنن
سه‌مایه‌كی سه‌ر شێتانه‌ت له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و
رازی سوتانی باڵیانت لا بدركێنن.
به‌ر له‌وه‌ی بێمه دنیا
ئاواتم خواست ببمه زه‌ریا
هه‌زار گوڵ تێراو بكه‌م و
سه‌دها رووبار له خۆم دا كۆ بكه‌مه‌وه
گوتیان:
ئه‌وه بۆ تۆ زۆره
گوتم روبار،
با روبار بم و كانیاوه‌كان پێكم بێنن
گوتیان نابێ.
كانیاوی دورگه‌یه‌ك بم رێبواره‌كان تێراو بكه‌م.
گوتیان مه‌حاڵه.
بووم به دڵوپی ئه‌سرینی مۆمێك
له‌و كاته‌وه‌ی له‌دایك بووم
ده‌ڕژێمه سه‌ر شه‌مدانێك و تێر نابێ.
واقیعم به خه‌یاڵ چنراوه
مه‌ڵێ مه‌گری
تۆ نازانی ئه‌م دڵۆپه فرمێسكانه چی ده‌ڵێن و..
چ داستانێ له خه‌مستان ده‌گێڕنه‌وه
تۆ نازانی..من رۆژانه
هه‌ودای خه‌یاڵم له ده‌رزی واقیع هه‌ڵده‌كێشم و..
كراسه دڕاوه‌كه‌ی ژیانمی پێ پینه ده‌كه‌م
تۆ نازانی.. هه‌موو رۆژێك
له‌میحرابی خه‌یاڵێكدا..
نوێژ بۆ زیندوو بوونه‌وه‌یه‌كی دی ده‌كه‌م‌و..
هه‌موو شه‌وێك به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست بنێمه گه‌ردنی خه‌و
تاوێك له‌گه‌ڵ خه‌یاڵدا
بۆ هه‌ڵدانی شه‌رابی نوستن
گروگاڵ ده‌كه‌م..
تۆنازانی
خه‌ڵك ده‌نوێ‌و..
منیش به‌باڵی بوراقێكی ئه‌ندێشه
ئاره‌زوی فڕین ده‌كه‌م
فڕین به‌ره‌و ئه‌و ئاسمانه‌ی
خودای لێیه
ئه‌و خودایه‌ی ته‌نها به‌خه‌یاڵ بینیومه‌و ده‌یپه‌رستم
به‌هه‌شتی لێیه
ئه‌و به‌هه‌شته‌ی ته‌نها به‌خه‌ویش نایبینم‌و..
پێنج فه‌رزه سوژده‌ی بۆ ده‌به‌م
دۆزه‌خی لێیه
ئه‌و دۆزه‌خه‌ی هه‌موو رۆژێك..
به ده‌ستی داب‌و نه‌ریتێك ده‌مسوتێنێ‌و..
بۆكروزی گیان‌و جه‌سته‌م ده‌مخنكێنێ..
ئاره‌زومه بچمه ئه‌وێ
له‌وێ ببمه میوانی مه‌ریه‌م‌و حه‌وا
پێیان ده‌ڵێم ئه‌وه هاتوم
تاكو پێتان راسپێرم
له ئه‌ندێشه‌ی ئێوه نیم
ئه‌و فرده‌وسه‌ی ئێوه ویستان
من نامه‌وێ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی..
حه‌زه‌كانم له‌وێنده‌ر له‌ماڵی خودا
دیلن.. دیل
ده‌مه‌وێ بچمه نێو دۆزه‌خ
تا له‌وێنده‌ر به یادگاریه‌كان ئاشنابم
ئه‌و كاتانه‌ی هه‌موو ته‌ڵه پرچێكم
ده‌بونه حه‌زی سه‌مای په‌نجه‌كانی كوڕێك‌و..
لێوی ته‌ڕم
ده‌بووه شه‌رابی لێوێك‌و..
ئه‌و ساتانه‌ی له به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌كه‌م
خۆم بۆ ئه‌و یاره جوان ده‌كرد
وانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی چاوی پێم ده‌وته‌وه
ئه‌مانه‌و چه‌ندین حه‌زی دیم له‌دۆزه‌خن
هیچ یادێكم نیه له‌به‌هه‌شت‌و..
هیچیشم پێنیه بۆی
تاكو ئێستا
به عیباده‌تی خواوه‌ندێكی خه‌یاڵی
هه‌موو حه‌زه‌كان زه‌لیل بكه‌م
نا.. نازانی
هه‌قته پێم بڵێی مه‌گری
چونكه تۆی كوڕی واقیع‌و..
بوون له‌تۆوه ده‌ست پێده‌كات
منیش له‌و رۆژه‌ی له‌دامێنی دایكم به‌ربومه‌وه باوه‌شی دونیا‌و..
ناوكیان بڕیم
بۆئه‌وه‌ی زوتر په‌رده‌ی گوێم بكرێته‌وه‌و..
خۆم بناسم
هاتن‌و چپاندیانه گوێم
ووتیان تۆ كچی (خه‌یاڵ)ی.
((ئاوێزان نووری))
له‌ودیو سنوره ده‌ستكرده‌كانی مێشكمه‌وه
سلاَو.....
ماندوو نه‌بووم،هێشتا ماوم
ئێستاش...
وه‌رزی ته‌مه‌ن هه‌ر خه‌زانه.
ئه‌مجاره‌یان
پیرۆزبایی و ماڵئاواییت لێده‌كه‌م
ته‌نیا ده‌ڵێم:
((بچیه هه‌ركوێ وه‌ك ئه‌ستێره
شه‌وانه من دێمه ژوانت
تا گزینگی به‌ر به‌یانی
ده‌بمه میوانی چاوانت.))
م...ا...ڵ...ئ...ا...و...ا
به شه‌قامی یاده‌كانتا دێم و ده‌ڕۆم
تۆ ناتوانی له‌یادم بكه‌ی،
هه‌موو رۆژێ
له‌گه‌ڵ ئاوابوونی خۆردا
ده‌ڕژێمه ناو جه‌سته‌ی خه‌و داگرتووته‌وه و
تا گزنگیش....
له بێداری دا ده‌تشارمه‌وه.
تۆ ناتوانی من له‌یاد بكه‌ی،
من نیگای رێبووارێكی ده‌م رێگاتم.
له خه‌وێكا منت بینی
به‌هۆی منه‌وه بووی به....
دار و به‌رد،
مێروه سوره ورده‌كانیش...
تۆیان ناسی
به‌لاَم ئێستاش
ته‌مه‌نێكت ماوه بۆ من
نه پێم ده‌گه‌ی
نه‌ده‌توانی له یادم بكه‌ی
من خه‌زانم،
پاییزم، پاییز...
له‌پڕێكا
له‌خه‌ونی ئه‌ستێره‌یه‌ك دا ده‌رده‌كه‌وم و
له سۆمای چاوه‌كانیا ریشه داده‌كوتم،
له‌یاد كردنم ئه‌سته‌مه.
له دیداری ئه‌مجاره دا
مــاچـــم ده‌وێ،
مــاچــت ده‌كه‌م
به‌پێی یاسای ئایینی عه‌شق
(سه‌ری زمانت،
نه‌رمانی گوێت،
لێوه‌كانت، قوڵكه‌ی چاناگات...)
مــاچــت ده‌كه‌م
له جێی ژوان به ترس و خۆف،
له بێده‌نگی شه‌و دا، مــاچــت ده‌كه‌م.
نــــا نــــا...............
با مــاچی من ئاشكرا بێت
له شه‌قامـــــــدا
له‌به‌ر چاوی دیواره‌كان مــاچــت ده‌كه‌م
حه‌رامـــه مــاچــم لێت ده‌وێ
مــاچــت ده‌كه‌م
گه‌ر ئه‌و مــاچـــــه
فڕێمداته جه‌هه‌نه‌م و
له گۆی زه‌وی بمشواته‌وه
مــاچــم ده‌وێ
مــاچــت ده‌كه‌م
مــاچــت ده‌كه‌م.....
به كه‌لاوه‌ی دڵما هه‌نگاو مه‌نێ
پێنووسی من
جوهه‌ری عه‌شقێكی تر وه‌ناگرێ
من و مۆم، له رۆژی له‌دایك بوونمانه‌وه هاوڕێی یه‌كین
ئه‌وینی تۆ
هێمای ئه‌سرینه‌كانی مۆم
له چاوانما ناشواته‌وه.
من نامه‌كانی په‌پووله‌م بۆ خوێندۆته‌وه
ئه‌ویش....
من چیرۆكی سوتانی
ئه‌وینداره‌كه‌یم نووسیوه‌ته‌وه
ئه‌ویش...
به لێزمه بۆ به‌سه‌رهاته‌كه‌ی من ئه‌سرینی بارندوه.
تۆ ته‌نیایی خۆر نابینی
خۆر، ساڵهایه
ده‌ستنووسه‌كانی خه‌زان
به ده‌نگی خۆی، به‌گوێی مندا ده‌چپێنێ
من و مۆم و خۆر
زه‌مه‌نێكه له ژورێكی تاریكی بێ‌سنور دا داده‌نیشین
خۆر ته‌نیایی و مۆم سوتان و
منیش چۆنیه‌تی وه‌رینی گه‌لاَكان...
هه‌رسێكمان مامۆستای یه‌كین.
تۆش كه سه‌ردان ده‌كه‌ی
ته‌نیا ده‌ڵی:
((ئه‌م كاته‌ت باش.))
خۆر نابینی
هه‌ست به سوتانی مۆم ناكه‌ی
من ته‌نیا نیم
ته‌نیاییه‌كان، له ئامێزی شه‌وانمدان.
12055680 خوله ک له خه‌زاندا.
هێشتا وه‌رزه‌كانی ساڵم نه‌ده‌ناسی. ته‌نیا ده‌متوانی ببیستم.هێلانه‌كه‌م باوه‌شی دایك بوو. دكتۆر دایك، ژیان دایك... خۆم له باوه‌شی دایكم داوێشت و به ئیشاڕه‌ت داوای پێداویستیه‌كانم ده‌كرد.
یه‌كه‌م رۆژی له‌دایك بوونم مناڵ نه‌بووم.
دایكم بیره‌وه‌ری هاتنه سه‌ردنیامی ده‌گێڕاوه:
((جوتیار له هه‌رچوار مناڵه‌كه‌ی پێشووم ئازاری زیاتر بوو. ئه‌ركی گرانتر و له ناو سیگیشم دا له هه‌رچواریان قورس‌تر بوو، ئاواتم بوو رۆژێك زووتر بێته دنیا و كۆتایی به ئازاره‌م بێت، زۆرجار بیری له‌بار بردنی مێشكمی داده‌پۆشی و له‌گه‌ڵ باوكی لێمان ده‌بوو به‌كێشه، زۆرجاریش ده‌مگوت ئه‌وه‌یان بێته دنیا ئیتر رێگه ناده‌م مناڵی تر بێته‌وه ناو سگم.))
چاوه‌ڕوان بووم رۆژی هاتنه دنیام بدركێنێ. پورم گوتی:
ئه‌رێ كه‌ی هاته دنیا؟ زستان بوو وایه؟
ئامۆژنم: نا نا، وابزانم پاییز بوو؟
دایكم كه‌مێك به هێواشی و به هه‌ناسه‌یه‌كی سارده‌وه، كه وادیار بوو ئازاره‌كانی هاتبوونه‌وه یاد، گوتی: نا یه‌كه‌م رۆژی دووهه‌م مانگی پاییز بوو.
نازانم خۆشحاڵ بووم یان ناره‌حه‌ت.
چه‌ند چركه‌یه‌ك بێده‌نگی ژوره‌كه‌ی داپۆشی. چاوم نوقاند و كردمه‌وه، چوار ده‌ورم پڕبوو له گه‌لاَی وه‌ریوو، هه‌زاران ره‌نگ تێكه‌ڵی یه‌كتر ببوون.
چ دیمه‌نێكی سه‌رنج راكێش.
ئه‌ولام دار و ئه‌ملام دار. دارێك كه هه‌موو ره‌نگه‌كانی له‌خۆی دا كۆ كردبوونه‌وه. هه‌ر ده‌مه‌ی به شێوه‌یه‌ك و هه‌ر چركه‌ی به ره‌نگێك خۆی ده‌نواند.
ملی رێگام گرت و رۆیشتم، به‌ره‌و باكور،باشور، رۆژهه‌لاَت، رۆژئاوا، رێگام بڕی وجگه له‌و سروشته، هیچی ترم نه‌بینی ته‌نانه‌ت .......
هه‌وره‌كان، به نێر و مێوه ده‌ستیان له ملی یه‌كتر ده‌كرد و له ده‌وری یه‌كتر كۆ ده‌بوونه‌وه ده‌تگوت هه‌واڵی كۆچی یه‌كێك له هاورێكانیان به گوێی یه‌كتر دا ده‌چپێنن، یه‌كیان ده‌گرت و جیا ده‌بوونه‌وه، هه‌مدیس كۆ ده‌بوونه‌وه و چه‌ند چركه‌یه‌ك به یه‌كه‌وه ده‌گریان و جیا ده‌بوونه‌وه.
چ سروشتێكی سامناك.
ته‌مه‌ن ده‌ڕۆیشت و هه‌ر ڕۆژه‌ی دارێك و هه‌ر ڕۆژه‌ی گژێك بیره‌وه‌ریه‌ك، نهێنیه‌كیان لام ده‌دركاند.
یه‌كێك بیره‌وه‌ری زه‌ردبوونی خۆی و یه‌كێك شانۆی رۆژی له‌دایك بوون و یه‌كێك شكانی لقه‌كانی خۆی.
تۆ بڵێی له وه‌لاَته یه‌كێك له داره‌كان وه‌كوو پاشاكانی وه‌لاَتی ئێمه به‌سه‌ر داره‌كانی تر دا پۆز لێدات. لێره هه‌موو داره‌كان، گژه‌كان و هه‌موو به‌رده‌كانیش زه‌نبیل فرۆشن.
ده‌مڕوانی و بالاَخانه‌كان و قه‌سره‌كانم نه‌ده‌دیت. پرسیارم ده‌كرد و هه‌ریه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك وه‌لاَمی ده‌دامه‌وه:(( ئێره وه‌لاَتی شادیه، ئێره وه‌لاَتی هه‌ژار نشینه‌كانه. لێره هه‌موو گه‌لاَیه‌ك، هه‌موو گژێك فه‌یله‌سوفه و هیچیشمان هیچ نازانین.))
ئێوارن، ئه‌و كاتانه‌ی خۆر ته‌نیای خۆی ده‌دركاند و له‌گه‌ڵ سروشت دا ده‌دوا، دارێك بۆم ده‌بوو به كورسی و "با" هه‌ردووكمانی هه‌ڵده‌گرت و بۆ به‌رزترین شوێن، ئه‌و شوێنه‌ی هه‌موو دارستانه‌كانی جیهانی لێوه دیار بوو، ده‌یبردین. ئه‌و كاتانه ته‌نانه‌ت ده‌نگی باڵنده‌یه‌كیش نه‌ده‌هات.
خه‌یاڵ نوقمی خۆی ده‌كردم.
چ وه‌لاَتێكی بێده‌نگ، چه‌نده سه‌رنج راكێش و سامناك.
خه‌زان ده‌زگیرانی منه.........
چی بنووسم كاتێك پێنووس
له ژوانی ئێواره‌یه دایه و
وشه‌كانم نوقمی خه‌یلاَتی شه‌ون
به هه‌ركام له له كۆلاَنه كاول بووه‌كانی مێشكم دا
هه‌نگاو ده‌نێم
بۆنی خوێن و...په‌ڕو باڵی مه‌له‌كان ده‌بینم
قا قای جه‌لاده‌كان
له كۆشكه به ئێسقان سازكراوه‌كانیان دا كه‌ڕم ده‌كا و
سفره‌ی ئه‌سرینه كۆنه‌كراوه‌كانم پێ‌ده‌كاته‌وه.
چی بنووسم...
پێنوس نوقمی ئێواره‌یه
ووشه‌كانیش....
له ئه‌وپه‌ڕی وه‌لاَتی شه‌و
له ژوانی ته‌مومژ دان.
چی بنووسم...چی....
ئه‌گه‌ر دوێنێ ساوا نه‌بام و ئه‌مڕۆش پیر
تاكوو ئێستا
كه‌لیسایه‌كم بۆ ره‌قسین سازده‌كرد و
مزگه‌وتێكیش بۆ پێكه‌نین.
ئه‌گه‌ر دوێنێ...
پشتی ده‌ستم و به‌ری قاچمیان نه‌سوتاندبا
تاكوو ئه‌مڕۆ...
سه‌دها نه‌مامی گوڵم ده‌ناشت
له‌جێی خه‌شخاش
دوێنی سجن و
ئه‌مڕۆش تلیاك
ئه‌مڕۆش فتوا
دوێنێ....
ئه‌مڕۆش...
دوێنێ....
ئه‌مڕۆ....
چ شارێكی وێرانه وه‌لاَتی من.
له سپیده تا ئێوارێ
چاوه‌ڕوانی نامه‌یه‌كتم
گوێ هه‌ڵده‌خه‌م به ته‌نیایی
تینوی ده‌نگی نوكه‌یه‌كتم
هه‌ركات ده‌نگی ته‌له‌فۆن دێت
ده‌ڵێم حه‌تمه‌ن ئه‌تۆی جوانی
هه‌ستت كردوه كه ناخۆشه
تامی تاڵی چاوه‌ڕوانی
به‌لاَم كاتێك سه‌یری ده‌كه‌م
ده‌بینم تۆی دڵڕه‌ق نی
ده‌زانم كه‌تۆ هه‌رگیز
خاوه‌نی ئه‌م سۆزه نی.
سه‌ما
له ته‌ك گوڵدا سه‌ما ده‌كه‌یت و
له رازی شه‌و نشینیش تێ‌ناگه‌ی
له ئاگری….
ئه‌وینداری دا بوویته ئاو و
له سوتانی مۆم تێ‌ناگه‌ی
گه‌ر له ته‌نیایی دا
بوویته
باڵنده‌یه‌كی بچكۆلانه
مه‌ڵێ بوچی،
به‌شی من هه‌ر ژانه له ژین
ئاخر تۆ
له ئه‌سرین رشتنی وه‌فاداری تێ‌ناگه‌ی
خه‌م ده‌خۆیت و
خه‌میش وه‌كوو دڕنده‌یه‌كی برسی
قوتت ده‌دات
كه‌چی تۆ ….
له خه‌م خواردنی خۆشت تێ‌ناگه‌ی
وه‌ره تاوێ
له‌سه‌ر فه‌ڕشی سێبه‌ری دارێك
له ناو باغی نێرگز دا دابنیشه با
په‌پووله‌كان به كۆچی خۆیان
نهێنیه‌كانی
سروشتت لای بدركێنن
سه‌مایه‌كی سه‌ر شێتانه‌ت
له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و
رازی سوتانی....
باڵیانت لای تۆ بدركێنن.
هه‌ست و هۆشم پێشكه‌ش كردی
ئه‌و كات كه گوتت كارم پێته
گوێم بۆ فه‌رمانی دڵ راگرت
زانیم كه زۆر مه‌یلی لێته
یه‌كه‌م وشه‌ت بوو به خوێن و
رژایه نێو جه‌سته‌مه‌وه
نهێنیه‌كان لات دركاند
به بێ‌ئه‌وه‌ی بیر بكه‌مه‌وه
وامزانی كه شه‌وگاری ره‌ش
جێی خۆی دا به به‌خته‌وه‌ری
بیره‌وه‌ری تاڵی دوێنێم
به ده‌ستی تۆ هه‌ڵده‌وه‌ری
وشه‌كانی یه‌كه‌م ژوانت
وه‌عد و په‌یمان و به‌ڵێنت
ئه‌مشه‌و خول ده‌خۆن له مێشكما
ده‌رونم هه‌ڵده‌قرچێنن
تۆ په‌یمانی خۆشه‌ویستیت
هه‌رگیز له‌گه‌ڵمدا نه‌به‌ست
ویستت داخی له‌مه‌وپێشت
بگه‌یه‌نیه لوتكه‌ی مه‌به‌ست
ویستت هه‌رچۆن خۆت رشتوته
ئه‌سرین به كه‌سێك بڕێژی
منیش ده‌ڵێم پیرۆزت بێت
به فرمێسكم شادی بچێژی
ئێستا كه بڕیارت داوه
بڕۆی له وه‌لاَتی دڵم
ئه‌ی پێم ناڵێی كوا ئه‌و وشه‌ی
((یان بۆتۆم، یان بۆ گڵم))
به‌خێر بێن بۆ وێبلاگی خه‌زان.
خۆشه‌ویستان....
به‌مه‌به‌ستی باشتر به‌رێوه‌بردنی ئه‌م وێبلاگه پێویستم به دڵسۆزی ئێوه‌ی به‌ڕێز هه‌یه.
ره‌خنه و پێشنیار و ئه‌زمونی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست هانده‌ره بۆ به‌رده‌وام بوون.
به هیوای به ئاوات گه‌یشتن.

1381/7/18
تا ئه‌و كاته نیگام ئاوێته‌ی زۆر نیگا ببوو به‌لاَم، نه‌ده‌وێرام یان توانایی ده‌ربڕینی هه‌ستم سه‌باره‌ت به‌و نێگایانه نه‌بوو.
شه‌و كه ده‌چوومه سه‌ر جێگاكه ده‌مگووت به‌یانی حه‌تمه‌ن ده‌بێ هه‌نگاوێك هه‌ڵێنمه‌موه به‌لاَم، كه خۆر خۆی پیشان ده‌دام زمان توانایی گوتنی ته‌نانه‌ت وشه‌ی((زۆر جوانی))شی نه‌ده‌ما.
هاورێكانم دۆستیان هه‌بوون و منیش كه حاڵی ئه‌وانم ده‌دیت به‌زه‌ییم به خۆم دا ده‌هاته‌وه.
ئامانج، یه‌كێك بوو له هاورێ خۆشه‌ویسته‌كانم. ئه‌و ئاگاداری حاڵم بوو. به‌رده‌وام ده‌یگووت:(( خه‌مت نه‌بێ كار نیه خودا چاكی نه‌كات.)) ئه‌و وشه‌یه به‌رداوام له مێشكم دا دووباره ده‌بۆوه، هه‌موو رۆژی لانیكه‌م((20تا30))جار دووباره ده‌بۆوه.
له ناو باخی خۆمان پیاسه‌م ده‌كرد كه ئامانج هاته لام به زه‌رده خه‌نه‌یه‌كه‌وه گووتی((كوڕه واز له‌و هه‌موو ته‌نیایه بێنه، خۆ من خه‌م بۆ تۆ ناحۆم ده‌ترسم بێ هاوڕێ بم.))
گوتم: خه‌مت نابێ تاكوو دۆستێك نه‌گرم دڵنیا به نامرم.
دیسان ئه‌و وشه‌یه‌ی دووباره كرده‌وه(( كارنیه خودا چاكی نه‌كات.))
ئاكوو ئێوارێ قسه‌مان كردوو پیاسه‌مان كرد.
كتویڕ گووتی:(( باشه بۆچی بۆت به نیگار نه‌ڵێم؟))
ئه‌وه‌ی راستی بێت منیش كه‌مێك بیرم له ئه‌و كردبۆوه. به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ براده‌رێكی هاورێیه‌كم دا تێكه‌ڵ بوو، نه‌مده‌توانی ته‌نانه‌ت لای ئامانجیش ناوی بێنم.
گوتم:((ئاخر ئامانج، تۆ باش ده‌زانی ئه‌و دۆستی هه‌یه.))
-كوڕه له كوێی، مانگێ زیاتر دابڕاون.
هه‌لێكی باش بوو به‌لاَم، دوو دڵ بووم.
گوتم: په‌له مه‌كه با كه‌مێك بیری لێ بكه‌مه‌وه.
ماوه‌یه‌ك چاوه‌دێری هه‌ردووكیانم كرد. حه‌زم ده‌كرد راسته‌وخۆ قسه له‌گه‌ڵ هاوكار بكه‌م به‌لاَم نه‌مده‌توانی. حه‌فته‌یه‌ك دواتر ئامانج هاته‌وه لام و گوتی:(( ئێستا ده‌ڵێی چی؟))
-نازانم. له‌به‌ر ئه‌و كوڕه....
-ده‌ی باشه پێی ناڵێم. من له‌به‌ر خۆت ئه‌و پێشنیارم كرد ئه‌گینا چیم له‌و سه‌رێشانه داوه.
-جا بۆچی توڕه ده‌بی؟ چیم گوتوه؟
-توڕ نیم به‌لاَم جوتیار نامه‌وێ چیتر به‌و سه‌رو چاوه ترشاوه‌وه بت بینم، ئیتر كه‌یفی خۆته.
تاكوو ئه‌و كات ئامانجم به‌و شێوه نه‌بینیبوو، زۆر توره دیاربوو. به سیله‌ی چاو چاوێكی لێكردم و به سه‌ری لێو گوتی: ئیشت نیه؟
-ئامانج؟
-به‌ڵێ.
-دڵنیای ئه‌م دووانه به‌یه‌كه‌وه ناماون؟
- ئه‌ی خۆ درۆ ناكه‌م.
-ناڵێم درۆ ده‌كه‌ی.
-نیگار خۆی گوتی له‌گه‌ڵی نه‌ماوم، تازه قه‌د قسه‌شی له‌گه‌ڵ ناكه‌مه‌وه.
-باشه.
-چی باشه؟
-ها. هیچ. ده‌ڵێم....
-ده‌ی شه‌كره‌كه‌ت بخۆ.
-پێی بڵێ به‌لاَم ده‌زانم جوابم ناداته‌وه.
- بزانه جوابت ده‌داته‌وه یان نا، من قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م..
- بۆ تۆ چی؟ خۆ به‌زۆر ناچاری ناكه‌ی بڵێ(باشه)با خزمیشت بێ خۆ له‌به‌ر تۆ داهاتووی خۆی وێران ناكات.
- خه‌مت نه‌بێ هه‌ر به‌یانی جوابی(باشه)یت بۆ دێنمه‌وه به‌لاَم، له ئێستاوه خۆت ئاماده بكه بۆ شیرینیه‌كه‌ی.
به‌یانی بوو به دوو به‌یانی، دوو به‌یانی بوو به حه‌فته‌یه‌ك هه‌ر ره‌نگیشم نه‌دیته‌وه.
له ناو باخه‌كه دانیشتبووم و سه‌یری داره‌كانم ده‌كردو ئه‌و گه‌لاَیانه‌م ده‌ژمارد كه به زه‌ردی ده‌كه‌وتنه خوارێ، ئامانج په‌یدا بوو. ئێستا نه‌گه‌یشتبۆ لام گوتم:(( ئه‌رێ ئه‌وه له كوێی؟ دڵم ته‌قی ئه‌وه بۆ دیارنی؟))
-وه‌للاَ بڵێم چی؟رووم نه‌بوو چاو له چاوت بكه‌م.
- ده‌مزانی جوابه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت، ئه‌ی پێتم نه‌گوت.
- كوڕه به‌خودا ئه‌و كچه منیشی شێت كردوه.
- بۆ؟
- ده‌چمه لای قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م ده‌ڵێ باشه، هه‌ڵده‌ستم و ده‌ڵێم باشه ئه‌وه ده‌چم پێی ده‌ڵێم ده‌ڵێ نا گاڵته ده‌كه‌م من و جوتیار له‌گه‌ڵ یه‌ك ناگونجێین.
- باشه واز له‌و هه‌موو شێر‌و رێوی هێنانه‌وه بێنه، پێم بڵێ ئاخر بڕیاری چییه؟
- ئێستا له ماڵی ئه‌وان بووم هه‌ر ئه‌وه‌یه كه پێتم گوت، ده‌مێك ده‌ڵێ((ئا))و ده‌مێكیش ده‌ڵێ((نا)) نازانم بڵێم چی.
ماوه‌یه‌كی زۆر ئامانج ئه‌و وشانه‌ی دووباره ده‌كردنه‌وه پێم گوت كوڕه وازی لێ بێنه وادیاره پێمان راده‌بوێرێ.
18-7بوو به ((20-10)) له ژوری ماركێتێكی كوڕێكی براده‌رم دانیشتبووم ئامانج هاته ژورێ و شانی به شانم دا. چه‌ند خوله‌كێك بێده‌نگ بوو، به هێواشی به گوێمی دا چرپاند، لێی تێنه‌گه‌یشتم، گوتم:(( تێ‌ناگه‌م؟)) دیسان به گوێمی دا چرپانده‌وه:
كوڕه ده‌ڵێم شیرینیه‌كه‌م بده‌یه.
-تێ‌ناگه‌م، شیرینی چی؟
وه‌ره ده‌رێ با تێت بگه‌یه‌نم.
چوینه ده‌رێ و گوتی: ئه‌مڕۆ به‌یانی بانگی كردم...
-كێ‌بانگی كردی؟
- گێژه نیگار ده‌ڵێم.
- ئێ؟
- كه‌سیان له ماڵ نه‌بوو، ته‌له‌فۆنی بۆ كردم گوتی وه‌ره، چووم، كه‌مێك پرسیاری لێكردم،
كوڕه وه‌للاَ پرسیار بارانی كردم. نازانم ئه‌و هه‌موو مه‌حلوماته‌ی چۆن و له كوێ گیر كه‌وتبوو، هه‌موو شتێكی تۆی ده‌زانی، ده‌یزانی ته‌نانه‌ت رۆژی چه‌ند جار ئاویش ده‌خۆیه‌وه. با زۆری لێ نه‌ڵێم دوای دوو سه‌عات قسه كردن گوتی، ئێستا هه‌ر چاوه‌ڕوانی وه‌لاَمی منه؟ گوتم وه‌للاَ له‌وانه‌یه تۆ باشتر بزانی. گوتی ئه‌مجاره به‌دڵنیایه‌وه پێی بڵێ جوابی من((باشه))یه به‌لاَم حه‌ز ناكه‌م كه‌س به پێوه‌ندی ئێمه بزانێ. هه‌ڵستام كه بێمه لات دیسان گوتی(( گاڵته‌م كرد))له داخان نه‌مده‌زانی چی پێ‌بڵێم، ویستم بڵێم به‌خوا تۆ منیشت شێت كردوه، گوتی نا بچۆ پێی بڵێ ئه‌وه دوایین بڕیارمه تازه په‌شیمان نابمه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌ویش په‌شیمان بووبێته‌وه.
بڕوام به ئامانج نه‌ده‌كرد به‌لاَم زۆریش خۆشحاڵ بووم. ئه‌وه‌نده خوشحاڵ بووم له خۆشیان به هه‌موو هێزی خۆم زلله‌یه‌كم له ئاوانج دا. گوتی:(( ئه‌وه شیرینیه‌كه‌ی بوو؟))
-نا.
-ئه‌ی؟
- چیت ده‌وێ له‌خزمه‌تت دام.
- نا من شیرینی خۆمم وه‌رگرتووه هه‌م له تۆ هه‌م له ئه‌ویش به‌لاَم پێموایه هی تۆ باشتر بوو قه‌د له‌بیرم ناچێته‌وه. ده‌زانی ئه‌و چی دامێ؟
- چی؟
چكلێتێكی دامێ و گوتی: ئه‌وه به‌تایبه‌تی بۆ جه‌نابت هاتووه منیش دوودانه‌م خواردوه.......
((له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه وه‌كوو خۆیم
نوسیوه‌ته‌وه))
ئه‌وه من بووم
ئه‌و كه‌سه‌ی به وشه‌یه‌ك ته‌ڕیان كرد و به تاوان شۆریانه‌وه
ئه‌وه من بووم
ئه‌و كه‌سه‌ی پێناسه‌ی عومری دیار نه‌كرا ....
ئه‌لبۆمی ئۆفڕه‌یان سوتاند
ئه‌وه من بووم
ئه‌و ئه‌خته‌ره‌ی كه دوور بوو له تریفه‌ی مانگه شه‌و...
به‌یانییه پڕته‌قاڵیه‌كان
ئه‌وه منم و ئه‌وه من بووم
ئه‌و ئاسكه‌ی له بێستانی راوچییه‌كاندا..
به گولله‌ی تاوان بریندار كرا‌و...كراسه‌كانی مردنیان كرده به‌ری
ئوه من بووم
بێ‌باخه‌وان بوو باخی ئه‌وینم
بۆیه ئه‌و كاته‌ی خونچه گوڵێك بووم
به‌ر له‌وه‌ی بگه‌شێمه‌وه
ره‌شه بایه هه‌ڵیوه‌راندم
ئه‌و هه‌موو تارماییه له ئاسمانی نیگاكانمدا ئه‌یبینن
ئه‌وه ته‌می ئاخ و ئۆفی هه‌ناسه‌مه
نه‌مانگ خۆی كرده هاوڕێم و....
نه رۆژگارێك ئاسۆی دا پێم
ته‌نها خۆم و سێبه‌ره به‌جێماوه‌كه‌م
به ئاڵۆزی پرچی رۆژگار ئه‌هۆنینه‌وه
رۆژێ نه‌بوو به كۆشكێكی دنیاییمدا ئاشنابم
ساتێ نه‌بوو نییگای لاوێكی به‌وه‌فا
تیشكی حه‌قی هه‌ڵداته باخه‌ڵی دڵم
تاكوو...
له مه‌مله‌كه‌تی حه‌فیفه‌ت خۆم ببینم
بۆیه عومرم نغرۆ بووه‌و..
مانه‌وه‌م بۆ هه‌ڵوه‌رین ده‌سوتێ.
(ئاوێزان نوری)
***په‌یمان***
هه‌موو شه‌وێ
له‌گه‌ڵ خۆم دا په‌یمان ئه‌ده‌م
ئیتر، چیتر،
تینویه‌تی گۆنه‌كانم
به بیره‌وه‌ریه‌كانی تۆ نه‌شكێنم
به‌لاَم كاتێك ئه‌نگۆره دێت
هه‌رچوار ده‌ورم پڕ له تۆیه
كاسیه‌تی مێشك
هه‌ردوو دیوی پڕ له وێنه‌ی
ژوانی تۆیه
ئه‌وكات ئه‌گه‌ر....
قه‌ناریه‌كانیش زیز ببن
بۆت ده‌گریه‌م
با هه‌ر بڵین په‌یمان شكێته.
(جوتیار)
شه‌وانی ته‌نیایی
له ته‌نیایی شه‌وانم دا
هه‌زار وشه....
له سه‌ر سینگی لێنوسه‌كه‌م
هه‌ڵده‌ڕێژم
بۆ دوره هه‌وارگه‌ی
ئه‌ستێره‌كان.....
ژوانگه‌ی كۆنه زامه‌كان
به ناچاری....
كۆڵه پشتی هۆش و بیرم ده‌پێچمه‌وه و
سه‌فه‌ر ده‌كه‌م
بێ‌چركه‌یه‌ك دوری له ژان
ئه‌ده‌م له ده‌رگای...
هه‌موو بیره‌وه‌ریه نفرین بووه‌كان
چاوه‌كانم....
هیلاك، هیلاك
سوره جه‌وهه‌ر ده‌تكێنه ناو پێنوسه‌كه‌م
كاتژمێره
ته‌نبه‌ڵه خه‌وتوه كاڵبۆوه‌كه‌م
هێمای مۆمه،
قاڵبۆوه‌كانم دێنێته‌وه یاد
چه‌ند پڕژان بوو
دیمه‌نی باڵگرتنی
فریشته‌كه.....
چه‌نده تاڵ بوو
دوایین وشه‌ی به‌ر فڕینی
كه پێی گوتم:
((ده‌بێ بڕۆم، له یادم بكه.))
له‌و كاته‌وه...
هه‌موو شه‌وێ.... سه‌گی سینه‌م
جڵوی ئه‌سپی هۆش و بیرم
به ده‌ست ده‌گرێ و
له‌ژێر ره‌هێڵه‌ی چاوه‌كانم
تا به‌یانی ده‌مگه‌ڕێنێ.
(جوتیار)
ئه‌ی ئه‌و گوڵه‌ی له‌دوره‌وه
نوری چاوت...
روناكی له چاوم بڕی
ته‌نیا شه‌وێك.....
وێنه‌ی ماته‌م داگرتووی من
له‌خه‌زێنه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆت دا
بدۆزه‌وه
وه‌ره ژوانی خه‌ونه‌كانم
با به ره‌هێڵه‌ی چاوه‌كانم
وێنه‌ی تۆز لێ نیشتووی
ژوانی عه‌شق بشۆمه‌وه
وه‌ره ساتێك به‌یه‌كه‌وه
له ئامێزی ئه‌م شه‌وه دا دابنیشینس
له لاپه‌ڕه‌ی
كاروانه ته‌ڕبووه‌كه....وردبینه‌وه
كۆشكی به زێڕداڕێژراوه‌كه‌ی
خه‌یاڵمت روخاند،
به‌لاَم وه‌ره
با له خه‌ونما
چۆن راكردنی.. ئه‌م شه‌وه‌مت بۆ بگێڕمه‌وه
كاتژمێری شادیه‌كانمت
له‌به‌ر چاوم وردكرد،
به‌لاَم وه‌ره
با له ئه‌شكه‌وتی یاداكانم دا
تابلۆی.......
رێگری ماچه‌كانمت پێبده‌مه‌وه
چاوه‌ڕوانم....
چاوه‌ڕوانم له خه‌وێكا
بێیته ژوانم و
شوشه‌ی ئه‌م دوریه بشكێنی
چاوه‌ڕوانم.........
ته‌مه‌ن به نیوه گه‌یشت و
ئه‌ستێره‌یه‌ك.....
له ئاسمانی خه‌یاڵیشم دا هه‌ڵنه‌هات
به جه‌وهه‌رو لاچه‌ڕه‌ی دڵ
چه‌ندها......
نامه‌ی دڵڕفێنم بۆ شه‌ونه‌م نارد
كه‌چی جارێك به رێبواریش
بۆ هه‌وارگه‌ی دڵم نه‌هات.














